بایکۆت لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە و لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵاش ھێزی ئەمنی لە ئامادەباشیدان

لڤین:

بەھۆی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان ھێزێکی زۆری ئەمنی لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ھەولێر بڵاوەی پێکراوە و بایکۆتی دەوامیش لە سلێمانی و ھەلڵەبجە بەردەوامە.

ئەمڕۆ لە دووەم رۆژیدا بایکۆتی دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بەردەوامە.

دوێنێش خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ھەولێر رایان گەیاند ئەمڕۆ لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە ئەنجام دەدەن، بەڵام لە بەیانی ئەمڕۆوە ھێزێکی زۆری ئەمنی لە بەردەم وەزارەتەکە کۆکراوەتەوە.

خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنی دەرماڵە و چاککردنی بەشەناوخۆییەکانە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button