شەوی رابردوو ژنێکی تەمەن 20ساڵ لە سەر شەقامێکی ھەولێر کوژرا

پۆلیسى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 11 شه‌وى ڕابردوو ژنێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌شه‌قامى 100مه‌ترى له‌هه‌ولێر كوژراوه‌و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتوه، کاتژمێر ١١ی شەو ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لەشەقامی ١٠٠مەتری نزیک چواڕێیانی فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەولەتی دەست بەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست دەستکرا بە لێکۆلینەوە و وە لە دەرئەنجامی سەرەتایی دەرکەوت کە کوژراوەکە ئافرەتێکە بەناوی (إیمان سامی مغدید) تەمەنی (٢٠)ساڵه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، لە ئێستادا ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر سەرقالی لێکۆلینەوەن لەسەر ھۆکاری ڕووداوەکە و بکەری ئەنجامدانی تاوانەکە وە لە ئایندەیەکی نزیکدا ووردەکاری زیاتر بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ن.