سبەینێ بەشێک لە خوێندنگاکانی قەزای بازیان بایکۆتی خوێندن دەکەن

لڤین:

بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان بەشێک لە مامۆستایانی قوتابخانە و خوێندنگەکانی بازیان بڕیاریانداوە سبەینی (۷ی مارس) دەوام ڕابگرن و نەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

بە گوێرەی زانیاریەکانی “لڤین” زۆرینەی مامۆستایانی قەزای بازیان بڕیاریان داوە تا پێدانی موچەکانیان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بکەین لە ئێستاشدا بە ڕەسمی ئەم قوتابخانانە بڕیاری بایکۆتیان داوە (ڕەوەز ،ئەڵایی ،وەفایی ،ڕەوا ، ڕاستی ، ڕەوشت ، کۆساران ، کانی شەهیدان ،سەرچاوەی بازیان ،جگەرخوێن ، ڕەوەز ، سەرێکانی ،هەڵگورد ، ڕاز ، بازیان ، بابە گوڕگوڕ ، ژیلوان ، گۆپاڵە ، بەردەقارەمان ، لاس ، دەوەن ، فەرهەنگی ئێواران،عەفرین و هاڵەی حاجی ڕەشید).”

هەروەها پێشبینی دەکەین سبەینێ چەند قوتابخانەیەکی تریش لە بازیان بایکۆت هەڵبژێرن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button