بێریڤان مریشک نیە

وەرگیراوە لە فەیسبووکی ئیبراهیم شێخ وەسانی

(١)

بێریڤان ئەیوب(دایکی پێنج منداڵ) ژنە چاڵاکوانێکی دەڤەری بادینانە، دوای ئەوەی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی دووهەزار و بیستی شاری دهۆک کردووە، زیندانی کراوە.

((حەڤدە مانگە لە زیندانە))

(٢)

بەپێی مادەی یەک لە یاسای ژمارە بیستویەکی ساڵی دوو هەزار و سێ بە تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی تاوانبارکراوە.

((یەکێک لە تۆمەتەکان ئەوەیە کە داوای بایکۆتی کاڵای تورکی کردووە))

(٣)

بۆ ماوەی ساڵێک رێگە نەدراوە پارێزەری هەبێت، بۆیە لە تەواوی قۆناغەكانی لێكۆڵینەوە هیچ پارێزەرێك ئامادەنەبووە.

((ئەوڕۆ لەلایەن دادگای بەرایی هەولێرەوە سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا))

(٤)

بێریڤان لە زیندان شەش جار مانی لە خواردن گرتووەو، توشی نەخۆشی شەکرە بووە، دوای زیندانیکرانیشی هاوسەرەکەی لێی جیابۆتەوە.

(( لەوەتەی زیندانیش کراوە، منداڵەکانی نەبینیوە))

(٥)

«نوکتە»
کەسێک خۆی لێبووبوو بە دەنکە گەنم، زۆر دەترسا مریشک بیخوا، بردیانە لای دکتۆری دەروونی، ئەویش بردیە بەرامبەر ئاوێنەک و پێیگوت” کاکی خۆم ئەوە دەنکە گەنمە ئەوەش تۆی، تۆ گەنم نیت” نەخۆشەکە پێکەنی و گوتی ” جەنابی دکتۆر ئەوە من قەناعەتم کرد کە گەنم نیم، ئەی چۆن مریشکەکە تێدەگەینی کە من دەنکە گەنم نیم، بۆئەوەی نەمخوا!”

(( مەرد ئەو کەسەیە پارتی تێبگەینیی کە بێریڤان و خۆپیشاندەرانی بادینان مریشک نیین))



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button