هاوژین عوسمان: حکومەت ٢٤٠ ملیۆن دۆلار پارەی دەرمان قەرزارە

لڤین:

هاوژین عوسمان سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”لە مانگی ٨ی ساڵی ٢٠٢١ ەوە، هیچ بڕە پارەیەک بۆ کۆمپانیاکانی دەرمان خەرج نەکراوە و چەندین مانگە بە قەرز لە بازارەکان دەرمان و پێداویستی بۆ نەخۆشخانەکان دابین دەکرێت، پێدەچێت ئیتر بازاڕیش قەرز بە نەخۆشخانەکان نەدات، چونکە حکومەت ٢٤٠ ملیۆن دۆلار قەرزاری بازاڕە.”

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی باسی لەوەشکرد: سەرباری هەموو گرفتەکان ئەمڕۆ ٤١ ڕۆژە مووچەی سێکتەری تەندروستیی نەدراوە و بەهۆیەوە لە گوزەرانێکى سەختداین، هەربۆیە داواکارین لەلایەنە پەیوەندیدارەکان گرفتەکانمان چارەسەر بکات.

هاوژین عوسمان ئەوەشى خستەڕوو: دوێنێ لەلایەن بەپرسانی حکومەتەوە، ئاگادار کراینەوە، کە ڕۆژی چوارشەممە مووچەی تەندروستیی دابەش دەکرێت، ئێمە وەکو سەندیکای کارمەندان هەلی ئەوە بە حکومەت دەدەین، کە ڕۆژی چوارشەممە مووچەی ناوەندی تەندروستی خەرج بکات، ئەگەر نا لە ڕۆژى شەممەى داهاتووە و بایکۆتى سەرتاسەریى ڕادەگەیەنین.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button