بەهۆی هەڕەشەکانی ڕوسیاوە هاوڵاتیانی فینلەند لە دڵەڕاوکێدا دەژین

لڤین: هۆشیار جەمال

بەھۆی ھـەڕەشــەی ڕووسیاوە لە فینلەند و شـەڕی ئۆکرانیا و چوونی سەرۆکی فینلەند بۆ ئەمریکا ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەناو هاوڵاتیانی وڵاتی فەینلەند بڵاوبۆتەوە.

هەردی فەتاح ڕۆژنامەنووس و دانیشتووی وڵاتی فەینلەند و شاری ھێلسینکییە پایتەختە لە لێدوانێکیدا بۆ” لڤین” وتی. بەھۆی ھـەڕەشــەی ڕووسیاوە لە فینلەند و شـەڕی ئۆکرانیا و چوونی سەرۆکی فینلەند بۆ ئەمریکا و دەنگ و باسی چۆنە نێو ھێزی ناتۆ ، ترس و دڵەراوکێیەکی زۆر بڵاو بۆتەوە لە فینلەند.”

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە وتیشی ، نزیکەی ١٠ ھەزار کـەس تەنھا لە ناوچەی ئوسی ما پاسپۆرتیان داوا کردووە بۆ نوێ کردنەوە ، ڕەنگە تەنھا بیانەوێ پاسپۆرتەکانیان نوێ بێ و کاتی زیاتری تیا بێت ، جارێ نەگەشتووە بە قۆناغی ڕاکردن، چونکە خەڵکی دەترسین ئاوارە بن و جەنگ ئەو وڵاتەش بگرێتەوە.

هەروەها ئاماژەبەوەشدا ئەگەر پێشووتر پاسپۆرت تازەکردنەوە تەنھا پێویستی بە ھەفتەیەک بووبێت ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت ڕەنگە بە سێ مانگ ئینجا تازە بکرێتەوە.”

ھاوکات ئەم قەرەباڵخیە بۆ ئەوانەیە کە راستەوخۆ لە فەرمانگەی پۆلیس داوای دەکەن ـ ئەوانەی بۆ ئۆنلاین داوای دەکەن ھەر وەک جاران خێرایە ـ بەلام لە پۆلیس کات گرتن بۆ دوو مانگ یان سێ مانگی تر سەرەت بەردەکەوێ.

لە کۆتایدا دەڵێت ئـەوانەی ئەم ھاوینە نیازی سەفەریان ھەیە بۆ کوردستان با لە ئێستاوە پاسپۆرتەکانتان نوێ بکەنەوە دوای مەیخەن، چونکە ئێستا وەکو پێشوو بە ھەفتەیەک بۆت نوێ ناکرێتەوە .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button