سلێمانی… دوو تۆمەتبار دەستگیركران

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند:”مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.”
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕایگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە لە كاتی گەڕان و دەرچوونی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ، توانرا شەوی ڕابردوو دوو تۆمەتبار دەستگیربكەن كە هەستابوون بە لێكردنەوەی چوارچێوەی ڕاگری گڵۆپی سەر شەقامەكان .”
هەرلە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لە ئێستادا تۆمەتباران (ه ، أ ، م لەدایكبووی 2000 ) و (أ ، ك ، ح لەدایكبووی 1999 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر چەند پارچە چوارچێوی ڕاگری گڵۆپی سەر شەقامەكاندا لەگەڵ ماتۆرسكیلێكی سێ تایەدا .