کارەبای سلیمانی کۆتایی مانگ لێخۆشبوونی قەرزی هاوڵاتیان کەمدەکاتەوە

لڤین: لێپرسراوی فرۆشتنی وزهی کارەبا، هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ئاگادار دەکاتەوە کە کۆتایی ئەم مانگە لێخۆشبوونی له 10%ی قەرزی کارەبا لەسەر هاوڵاتیان كۆتایی دێت.
عەبدولقادر فهرهج، لێپرسراوی فرۆشتنی وزهی كارهبای سلێمانی، رایگهیاند: لە 28/2/2021 لێخۆشبوونی 10% كۆتایی دێت و له 1/3/2021 لێخۆشبوونهكه كهم دهبێتهوه بۆ 5%.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، کارەبای سلێمانی چەند جارێک لێخۆشبوونی قەرزی کارەبای بۆ هاوڵاییان درێژ کردوەتەوە.