مەسرور بارزانی لە بارەی دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دواکەوتنی خەرجکردنی بەشەبودجەی هەرێم لەلایەن بەغدادوە تائێستا بەردەوامە و ئەوەش کاریگەری گەورەی دروست کردووە.

مەسرور بارزانی، لە میانەی کۆڕبەندی وەبەرهێنانی پیشەسازی ڕایگەیاند “لە سەرەتای کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمەوە چەندین پڕۆژەمان ئەنجامدا و ئامانجمان لێی پێشخستنی ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان بوو، بەڵام بەداخەوە دوای ماوەیەکی کەم تووشی چەندین قەیرانی دارایی و تەندروستی بووینەوە، وەک بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت”.

سەرۆکی حکومەتی هەریم وتیشی “دواکەوتنی خەرجکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کە تائێستاش بەداخەوە بەردەوامە، کاریگەریی نەرێنی لە زۆربەی کەرتەکان دروست کرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو قەیرانانە کاریگەرییان لەسەر زۆرینەی وڵاتان دروستکرد، بەڵام ئێمە نەوەستاین و چەندین پڕۆژەی ستراتیژیمان بنیاد نا و ڕوونیشیکردەوە  “ئەو پێشکەوتنەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، لە هەموو بوارەکاندا جیاوازیی زۆری لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق هەیە، بەڵام هەندێک لایەن لەجێی پشتیوانیی لەو پێشکەوتنانە هەوڵی وەستان و سزادانی هەرێمی کوردستان دەدەن”.

بارزانی ڕاشیگەیاند “ئێمە دووپاتیدەکەینەوە خوازیاری باشترین پەیوەندین لەگەڵ بەغدا و بە هەموو شێوەیەکیش داکۆکی لە مافە دەستورییەکانمان دەکەین.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button