ئەنجامی کۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی و نوێنەری خوێندکاران ئاشکرا کرا

لڤین:

بافڵ تاڵەبانی، ڕایگەیاند، سەرمایەی نیشتمانیی و نەتەوەیی لای یەكێتی نەوت، غاز، داھات و پارە نییە،  بەڵكو  سەرمایەی نیشتمانیی خوێندكاران و گەنجی ئەم وڵاتەن.

ئێوارەی شەممە بافڵ  تاڵەبانی، لە ھۆڵی كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی یەکێتی لە سلێمانی لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی ناڕازیی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگەكانی (سلێمانی، كەركوك، ھەڵەبجە، ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان و چەمچەماڵ، خانەقین  دوكان، چوارتا و سەیدسادق) كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم و نوێنەری مەكتەبی ئیدارە و دارایی گشتی ئامادەیبوون ، زیاتر لە 8 كاتژمێری خایاند ” گفتوگۆی ورد و ھەمەلایەنە لەسەر بارودۆخی خوێندن و كێشەكانی خوێندكاران كرا و ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو پرۆژانەش كرا كە بۆ بەشەناوخۆییەكان جێبەجێكران لەسەر ئەركی یەكێتی و بڕیار لە جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی نوێی  زانستی درا لەپێناو پێشخستنی ئاستی زانستی زانكۆكان، خوێندكاران و دۆزینەوەی ھەلی كار بۆ دەرچووان.”

لە ڕاگەیەندراوی ئەنجامی کۆبونەوەکەدا هاتووە “دوای ئەوەی گوێبیستی ١١٥ خوێندكار بوو، كە وەك نوێنەر ئامادەبوون دڵنیابووەوە كە پرۆژەكان وەك خۆیان جێبەجێكراون و لە بەرامبەردا نوێنەری خوێندكاران سوپاسی خۆیان پێشكەشی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد كە بە كردار بڕیارەكانی جێبەجێكرد”.

ھەر لە كۆبوونەوەكەدا  هاوسەرۆکی یەکێتی “لە چوارچێوەی چەند  پێشنیارێكدا ئاماژەی بە ئەنجامدانی ژمارەیەك پرۆژەی زانستیدا وەك رێكخستنی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی، پێشانگەی ھەلی كار و راھێنانی خوێندكاران، راستەوخۆ بڕیاریدا یەكێتی ئەركی رێكخستنی ئەم پرۆژانە لەئەستۆ بگرێت لەپێناو باشتركردنی ئاستی زانكۆكان و رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ پێشخستنی خوێندن و دۆزینەوەی ھەلی كار و ئامادەكردنی خوێندكاران بەپێی پێویستی رۆژ، لەورووەوە بڕیاری پێویستی دەركرد كە بۆ خوێندنی ئەمساڵ تەواو ئەم پرۆژە زانستییانە جێبەجێبكرێن.”

تاڵەبانی بە خوێندکارانی وت “سەرمایەی نیشتمانیی و نەتەوەیی لای یەكێتی نەوت، غاز، داھات و پارە نییە،  بەڵكو بۆ یەكێتی سەرمایەی نیشتمانیی ئێوەی خوێندكار و گەنجی ئەم وڵاتەن كە سەرباری سەختی ژیانتان لە خەمی دواڕۆژێكی پرشنگداردا لەكۆششدان و كار بۆ داھاتوویەكی روون دەكەن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button