٨ مارس کرایە پشووی فەڕمی

لڤین:

هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕۆژی هەشتی مارسی کردە پشووی فەرمی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند: ڕۆژی سێشەممە هەستی مارس بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە لە سەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەکانی خۆبەڕێوەبەری جگە لەوانەی کە پێویستە لە کار دانەبڕێن پشووی فەرمی دەبێت.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، پشووەکە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوەیە و بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارەش پشتیان بەستووە بە یاسای پشووە فەرمیەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button