خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا

لڤین:
خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا و لە ماوەی چوار ڕۆژدا سەرجەم وەزارەتەکان مووچەو وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە و بەپێی خشتەکەش لە پینجەشەمەی داهاتوەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکان لە ماوەی چوار ڕۆژدا مووچە وەردەگرن و ڕۆژی هەینیش مووچە دابەشدەکرێت.
ئەم موچەیەش بە لێبڕینی ٢١٪ەوە دابەشدەکرێت، پێشتریش بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ڕایانگەیاند کە لەمەودوا ٣٠ ڕۆژ مووچە دابەشدەکرێت.