لە سلێمانی کەسێک لە سەرمادا ڕەقبوەوە

لڤین:
لە نزیک نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، تەرمی کەسێکی نەناسراو دۆزرایەوە، کە بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی پێدەچێت بەهۆی سەرماوە ڕەقبووبێتەوە و گیانی لەدەستدابێت.
ئەمڕۆ لەنزیک نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی، تەرمی هاوڵاتیەک دۆزرایەوە، كه هیچ ئاسهوارێكی لێدان یاخود شتێكی دیكهی پێوه نەبووە و هیچ ناسنامەیەکیشی پێ نەبووە، هەربۆیە نازانرێت تەمەنی چەندە و خەڵکی کوێیە.
بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی پێدەچێت ئەو هاوڵاتییە بەهۆی سەرماوە ڕەقبووبێتەوە و گیانی لەدەستدابێت.