سەدر لە بارەی بەرزبونەوەی نرخی کاڵا پێنج داواکاری خستەڕوو

لڤین:
ڕێبەری ڕەوتی سەدر پێنج پێشنیازی نوێی لەبارەى بەرزبوونەوەی نرخەکان خستەڕوو داوا دەکات بەشە خۆراکیمانگانە ماددەکانی زیاد بکرێت.
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا لەبارەی دۆخی خۆراک و بەرزبوونەوەی نرخەکان ڕایگەیاند، “میوانداریکردنی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان بەس نییە” نرخەکان لە ئاستی جیهان بەرز دەبنەوە و پێویستە ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر.
ئەو پێشنیاری کردووە ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانە و دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا زید بکریت و دەشڵێت دیاریکردنی نرخەکان و سزادانی ئەوانەی سەرپێچی دەکەن زیاتر بکرێت.
رێبەری ڕەوتی سەدر ڕاشیگەیاندووە پشتگیریکردنی جوتیار و بەرهەم ناوخۆیی لە زووترین کاتدا جیبەجی بکرێت و چینی هەژار بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی زیادە بە تایبەت لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دابەسبکریت.
ئەوە جگە لەوەی داواشی کردووە “پشكێك نەوت بگاتە هەموو هاوڵاتییەكو بەگوێرەی سیستمێكی تایبەتو توند بەبێ دواخستن و چەند ساڵێكە داوای ئەوە دەكەین”.