داعش تەقینەوەکەی مزگەوتێکی پاکستانی لە ئەستۆ گرت

لڤین:

ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی مزگەوتەکەی پاکستانی لە ئەستۆ گرت.

لە بەیاننامەیەکیدا ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی مزگەوتەکەی پاکستانی لە ئەستۆ گرت، کە دوێنێ هەینی لە مزگەوتێکی شیعەکانی پاکستان لە لایەن خۆکوژێکەوە ئەنجام درا.

سەرچاوە ناوخۆیەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە ژمارەیەک لە قوربانیانی تەقینەوەکە لە مزگەوتی شیعەکانی پیشاوەری پاکستان گەیشتووەتە 57 کوژراو و زیاتر لە 200 برینداریشی لێکەوتووەتەوە.

هەروەها سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئەو هێرشە تیرۆریستییەی چەکدارانی داعشی بە توندی ئیدانە کردووە و داوای بەدواداچوونی بەپەلەی بۆ دۆخی بریندارەکانی تەقینەوەکە کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button