روسیا: هێزەکانی ئۆکرانیا زیاتر لە حەوت هەزار بیانییان وەک بارمتە دەستبەسەر کردووە

لڤین:
وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، “هێزەکانی ئۆکرانیا زیاتر حەوت هەزار و ٥٠٠ بیانییان وەک بارمتە دەستبەسەر کردووە.”
سەرۆکی ناوەندی فەرماندەیی بەرگریی نیشتمانیی روسیا، میخائیل میزینچیڤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووە، زیاتر لە حەوت هەزار و ٥٠٠ بیانی وەک بارمتە لە شارەکانی ئۆکراینا دەستبەسەرکراون.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی روسیا میخائیل میزینچیڤ راشیگەیاند، هەزاران هاووڵاتیی بیانی بە زەبری هێز لە شارە جیا جیاکانی ئۆکراینا دەستبەسەرکراون و گوتی “لە شاری خارکیڤ سێ هەزار و ١٨٩ هاووڵاتیی هیندی، دوو هەزار و ٧٠٠ ڤێتنامی، ٢٠٠ ئوردنی و ٣٠ میسری هەن”.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە شاری سۆمی ٥٧٦ هاووڵاتیی هیندی، ١٢١ چینی، ١٠٠ هاووڵاتیی وڵاتانی غانا. ٦٠ میسری و ٤٥ ئوردنی هەن.