مه‌سرور بارزانی: دیپلۆماتکارەکان له عێراق دووچاری مه‌ترسی گه‌وره ده‌بنه‌وه

لڤین:
مه‌سرور بارزانی، سەبارەت بە موشەکبارانەکەی ناوچەی سەوزی بەغدا، لە پەیامێکدا رایگەیاند، کە دیپلۆماتکارەکان له عێراق دووچاری مه‌ترسی گه‌وره ده‌بنه‌وه، داواش لە حكومه‌تی ناوەند دەکات رێكاری كرداری به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی سه‌لامه‌تیییان بگرێته‌به‌ر.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی به‌غدا لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوكرده‌وه.
له تویتەکەدا هاتووە: “به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌وان دووچاری مه‌ترسی گه‌وره ده‌بنه‌وه له عێراق، له‌كاتێكدا بۆ جه‌نگی دژ به تیرۆر و دووباره بونیادنانه‌وه‌ی عێراق لێره‌ن”.
مه‌سرور بارزانی، هەروەها ڕایگەیاندووە “داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌م رێكاری كرداری به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی سه‌لامه‌تی نێرده دیپلۆماسیه‌كان بگرێته‌به‌ر، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه رابگیرێن”.
شەوی رابردوو، سێ موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچەی سەوزی به‌غدا كران، بەو هۆیەوە زیان به چوار ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان گه‌یشت.