لەیلا عومەر: کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و خاوێن ڕاگرتنی کوچەو کۆڵانی شار ھیچ منەت نییە

لڤین:
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بارێک ھاتووەتە کایەوە کە بەڕاشکاوی ھیچ کەمتەرخەمییەکی کارمەندانی شارەوانی سلێمانی تێدا نییە.
لەیلا عومەر لە بارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی رایگەیاند: دوای وەستاندنی کاری کۆمپانیاکانی پاککردنەوە ئێمە وەک ئەرکی سەرشانی خۆمان و تا تێپەڕبوونی ئەم بارەی بەسەر شارماندا ھاتووە، جێبەجێ دەکەین.
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی وتوشیەتی: بەشداربووین لە پاککردنەوەی ناوبازاڕ و شەقامە سەرەکییەکان کە کارمەندەکان چەند ناوچەیەکیان بۆ کۆکردنەوەی خاشاک دانابوو کە لە ڕێگەی شۆفڵ و ئامێرە گەورەکان وە دواتر ئەنجام دانی کاری گواستنەوەی بۆ دەرەوەی شەقام و گەڕەکەکانی شار.
دەشڵێت: کاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و خاوێن ڕاگرتنی کوچەو کۆڵانی شار ھیچ منەت نییە و ئەوەی شارەزای کارمان بێت شاھیدی ئەوەمان بۆ دەدات.
ئەو داوای لە ھاوڵاتییان کردووە هاوکاری تیمەکانیان بن و دەشڵێت: لە ھەوڵی جددیداین دەستی خزمەتی تیمەکانمان بگەیەنرێتە سەرجەم کوچەو کۆڵانەکان تا چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە یان دۆزینەوەی پلانی جێگرەوە.