مەلا بەختیار: سه‌رده‌می په‌روه‌رده‌ی رۆح به شمشێر، سه‌پاندن و كوشتن به‌سه‌رچووه

لڤین:
مه‌لا به‌ختیار، ڕایدەگەیەنێت، باوه‌ڕم به خوا، قورئان و پێغه‌مبه‌ر هەیە و بێ ئیمان فه‌وزا له كۆمه‌ڵگه دروست ده‌بێت، دەشڵێت: دژی ئیلحادم، به‌ڵام چۆن په‌روه‌رده‌ی رۆحی مرۆڤ ده‌كرێت، به شمشێر، سه‌پاندن و به كوشتن ئه‌مه سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه.
مه‌لا به‌ختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیاکەی پارتی ڕایگەیاند، “زۆر كه‌س هاتووه باسی ئیلحادی لای من كردووه و به توندی ره‌تمكردووه‌ته‌وه و هه‌رگیز باوه‌ڕم به ئیلحاد نییه، باوه‌ڕم به خوا‌و و قورئان و پێغه‌مبه‌ر و ئیمان و هه‌موو ئه‌وانه هه‌یه، وه‌ك مه‌زهه‌بیش به خێزان سوننه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییم، ته‌نانه‌ت خوانه‌خواسته وتی باوه‌ڕم به خوا نییه سه‌ری ببڕم، ئازادی بكه، خۆی له‌گه‌ڵ خوای خۆی”.
مەلا بەختیار راشیگەیاندووە کە “من ئه‌وه‌ی هیچ باوه‌ڕێكی نه‌بێت، كاری به‌نده و خوای خۆیه‌تی، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم هێزی سیاسی، موفه‌سیرێك، ئه‌فكاری له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدایه بڕیاری بۆ بدات، ده‌می داخه‌ن، زمانی ببڕن، قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن، ته‌كفیری بكه‌ن، به مولحیدێكی گه‌وره له قه‌ڵه‌می بدات و كه‌سایه‌تی بشكێنێت، ئه‌نجن ئه‌نجنكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر عه‌قیده، تاوانه، تیرۆره، تیرۆی فكری، جه‌سته‌یی، عه‌قیده‌یی و فه‌لسه‌فیش هه‌یه”.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەلا بەختیار دەڵێت “من دژی ئیلحادم، من پێم وایه عه‌قیده و ئیمان له كۆمه‌ڵگه ده‌ربكه‌یت، كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌ك ئێمه به تایبه‌تی، فه‌وزایه‌كی گه‌وره به‌رپا ده‌بێت و لاسه‌نگییه‌كی گه‌وره له نێوان رووحی مرۆڤ و پرسه ماددییه‌كان درووست ده‌بێت، ئه‌مه هیچ ته‌فسیرێكی دیكه هه‌ڵناگرێت، به‌ڵام چۆن په‌روه‌رده‌ی رووحی مرۆڤ ده‌كرێت، به شمشێر، به سه‌پاندن، به كوشتن ئه‌مه سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه”.