هەسەدە: هیچ شەڕڤانێکمان بۆ شەڕکردن نەچۆتە ئۆکرانیا

لڤین:

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند:” هیچ شەڕڤانێکی هەسەدە بۆ شەڕکردن نەچۆتە ئۆکرانیا.”

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رايگەیاندوە، هیچ شەڕڤانێکی هەسەدەيان بۆ شەڕکردن نەچۆتە ئۆکرانیا ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە پڕوپاگەندەی ناڕاستی میدیای تورکیایە .

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاشیگەیاندوە، لەوەی شەڕڤانان ئەرکیان پاراستنی خاکی سوریا و ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکەران و داعشە، نەک ناردنی هێز بۆ دەرەوەی سوریا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button