چیک سزا لەسەر ئەو کەسانە لادەبات کە دژی ڕووسیا شەڕ دەکەن

لڤین:
كۆماری چیك سزا لەسەر ئەو کەسانە لادەبات کە لەگەڵ ئۆکراینا لەدژی ڕووسیا شەڕ دەکەن و دەڵێت هاوڵاتیەکانیان سزانادرێن ئەگەر لە دژی رووسیا شەڕ بکەن.
به‌پێی یاسای کۆماری جیک هه‌ركه‌سێك له‌ڕیزه‌كانی سوپای وڵاتانی بیانی‌دا شه‌ڕبكات، بۆماوه‌ی پێنج ساڵ زیندانی ده‌كرێت، بەڵام ئەو سزایەی بۆ شەری ڕووسیا هەڵوەشاندەوە.
پیته‌ر ڤیالا، سه‌رۆك وه‌زیرانی چیك راگه‌یاند “ئێمه ده‌توانین پارێزبه‌ندی له ڕێگه‌ی لێبوردنی سه‌رۆكایه‌تیه‌وه بۆهه‌ركه‌سێك وه‌ربگرین كه ده‌یه‌وێت بچێته ریزه‌كانی سوپای ئۆكرایناوه به‌مه‌به‌ستی شه‌ڕكردن دژ به هێزه‌كانی رووسیا”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی چیك وتیشی: ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌بێت داوای مۆڵه‌تی تایبه‌ت له سه‌رۆك كۆمار بكه‌ین له‌كاتێكدا پێشتر نزیكه‌ی 300 داواكاری مۆڵه‌ت پێشكه‌ش به سه‌رۆك كۆمار كراون و 100 داواكاری مۆڵه‌تیش ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری كراون تا رێگه‌یان پێبدرێت بچنه ئۆكراینا و له‌دژی رووسیا بجه‌نگن.