گەورەترین ناوەندی ئەتۆمی ئۆکراینا دەستی بەسەرداگیرا

لڤین:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی روسیا هێرشیانکردەسەر گەورەترین بنکەی ئەتۆمی ئۆکراینا، سەرۆکی ئۆکرایناش دەڵێت یەکەمجارە بۆردومانی وێستگەی ئەتۆمی بکرێت.
ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئەمڕۆ هەینی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، سوپای روسیا هێرشیکردووەتە سەر بنکەی ئەتۆمی ژاپۆریژا کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان و 40%ـی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکەیان لەو بنکەدا بەرهەم دەهێنرێت و شەش ناوەندی گەورەی ئەتۆمی لەکۆی 15 ناوەندی ئۆکرانیا دەکەونە ئەو بنکەیە.
زیلنیسکی وتیشی: ئەمە یەکەم جارە لە مێژووماندا. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەوڵەتی تیرۆریستی (ڕوسیا)، پەنای بۆ تیرۆریزمی ئەتۆمی هێناوە، هیچ دەوڵەتێک لە جیهاندا نیە جگە لە روسیا، کە راستەوخۆ یەکەکانی ناوەندی ئەتۆمی بۆردومان بکات.