ئاواتی شێخ جەناب: ئاگاداری راپۆرتی دیلۆیت و 350 ملیۆن دۆلارەکەین

لڤین

وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: ئاگاداری راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت و ئەو (350) ملیۆن دۆلارەین کە دێتە سەر هەژماری وەزارەتەکەمان.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکیدا بە میدیای حیزبەکەی راگەیاند؛ ئێمە ئاگاداری راپۆرتەکانی کۆمپانیای دیلۆیت و ئەو (350) ملیۆن دۆلارەین کە دێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەوە لەکاتێکدایە بەوتەی پەرلەمانتاران و شارەزایانی ئابوریی لە ئێستادا داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاترە لەو 350 ملیۆن دۆلارە، ئەمڕۆش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکردبو کە وەزیری دارایی ئاگادارە داهاتی نەوت چەندە و چەندی بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.

کۆمپانیای دیلۆیت، کۆمپانیایەکی ئەمەریکییە لە بواری وردبینیدا کار دەکات، لە ساڵی (2017)ەوە بە بەردەوامیی راپۆرتەکانی وردبینیکردنی کەرتی نەوت و گازی لە هەرێمی کوردستان پشتڕاست دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button