پۆلیسی سلێمانی دوو کەسی بە پارەی ساختەوە دەستگیرکرد

لڤین:
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد دوو تۆمه‌تباریان دەستگیر کردووە کە ناسنامه‌ی ئێرانی‌یان پێبووە و بڕێك پاره‌ی ساخته‌یان پێبووه و ویستوویانه له‌ناو بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساغی بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگه‌یشت له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه پاره‌ی ساخته‌یان پێیه و ده‌یانه‌وێت له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی، ساغی بكه‌نه‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوە و گه‌یشتوونهتە شوێنی مه‌به‌ست و توانیویانە، له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا دوو تۆمه‌تباری به‌ناسنامه ئێرانی ده‌ستگیربكه‌ن كه زیاتر له حه‌وت ملیۆن دیناری په‌نجا هه‌زاری ساخته‌یان پێبووه له‌گه‌ڵ چه‌كێكی بانكی 10 ملیۆن تمه‌نی.
له ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار ( س، س) له‌دایكبووی 1994 و ( ب، م) له‌دایكبووی 1990 به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.