حەوت چەکداری داعش لە کەرکوک کوژران

لڤین:
لە سنوری پارێزگای کەرکوک، حەوت چەکداری داعش کوژران، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمان و عێراق کوژران.
فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی پێگەکانی داعش، لە دوو رۆژی رابردوودا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان چەند پێگەیەکی داعشیان لەناوچەی وادی شامی سەر بەپارێزگای کەرکوک بۆردومانکردوە و بەوهۆیەوە حه‌وت چه‌كداری سه‌ر داعش كوژراون.
لەڕاگەیندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەوە کە له‌چوارچێوه‌ی ئۆپەراسیۆنی زه‌مینی هێزه هاوبه‌شه‌كان دوو پشتێنی بۆمبڕێژكراو، حه‌شارگەیەکی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دۆزراونه‌ته‌وه و ئۆپەراسیۆنەکەش بەردەوامە.