رووپاك ئه‌حمه‌د: نزیکەی 90 ملیۆن دۆلار بۆ كوێ رۆیشتووه‌؟

لڤین

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند زانیاریه‌ك له‌ باره‌ی داهاتی نه‌وت بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ئـەگەر به‌رمیلێك نەوت به‌ 90 دۆلار فرۆشرابێت، دەبێت لە خەزێنەی حکومەت 442 ملیۆن دۆلار ھەبێت، به‌ڵام 350 ملیۆن دۆلار هه‌بووه‌. ده‌شپرسێت كه‌وایه‌  نزیکەی 90 ملیۆن دۆلار بۆ كوێ رۆیشتووه‌؟.

رووپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك چه‌ند زانیارییه‌كی له‌ باره‌ی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه‌.

رووپاك ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، “ئـێمە کە دەڵێین پارەی نەوت دیار نیە، ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی حكومه‌ت دەڵێت 41% ی داهاتی نەوت دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی، ئـەگەر نەوت تەنھا بە 90 دۆلار فرۆشرابێت لە کاتێکدا ئـێستا نەوت بە 120 دۆلارە، ئـەوە دەبێت لە خەزێنەی حکومەتی ھەرێم 442 ملیۆن دۆلار ھەبێت”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت،کەواتە نزیکەی 90 ملیۆن دۆلار نەهاتوتەوە خەزێنەی گشتی و لەهەمان کاتیش داهاتی سلیمانی ناگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی.

دەقی نووسینەکەی ڕووپاک ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

موچە چۆن دەدرێت کاتێک داھات بەو شێوەیە تەخشان و پەخشان بکرێت داھاتی نەوت دیار نەبێت و داھاتی سلێمانیش نەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی
ئـێمە کە دەڵێین پارەی نەوت دیار نیە فەرموو ئـەوە خۆشیان دان بەو ڕاستیە دادەنێنن
حکومەت دەڵێت 41% ی داهاتی نەوت دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی
ئـەگەر نەوت تەنھا بە 90دۆلار فرۆشرابێت لە کاتێکدا ئـێستا نەوت بە 120دۆلارە
ئـەوە دەبێت لە خەزێنەی حکومەتی ھەرێم 442 ملیۆن دۆلار ھەبێت
بەڵام بەپێی داتاکان مانگی ڕابردوو تەنھا 350ملیۆن دۆلار ھاتۆتەوە خەزێنەی حکومەت
کەواتە نزیکەی 90ملیۆن دۆلار نەهاتوتەوە خەزێنەی گشتی و لەهەمان کاتیش داهاتی سلیمانی ناگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی
هیوادارم قەرزی حکومەتی هەرێم کەمی کردبێت زیادی نەکردبێت چونکە بەپێی داتاکان 7% داهاتی نەوت بۆ قەرزە کە مانگانە نزیکەی دەکاتە75 ملێۆن دۆلار.
کەوایە نزیکەی 90ملیۆن دۆلارە بۆکوێ چوو؟ داهاتی سلێمانی بۆ کوێ چوو؟
کێ خواردی؟
بۆ دیار نیە؟
ئـەمە ئـەو پرسیارانەیە کە حکومەت ھەر گیز نایەوێت بۆ خەڵکەکەی ڕوونی بکاتەوە ھەر لێرەش گەندەڵی ئـەم حکومەتە بەدیار دەکەوێت،ئـەوانەی نوسیومە وتەی خۆیانە کە ئـێمە گومان دەکەین زیاتر ھەبێت کە دیار نەبێت لە خەزێنەی حکومەت.
ڕووپاک احمد وەرتی/ئـەندامی پەرلەمانی کوردستان
2022/3/3

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button