نرخی نەوت بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمارکرد

لڤین:
دوای ئەوەی نرخی نەوت دوێنێ نزیک بوەوە لە 64 دۆلار ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەرز بوونەوەی بەرچاوی بە خۆوە بینی و نرخی پێوانەیی بەراورد بەساڵی رابردوو تۆمار کرد.
پاش دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 63 دۆلار، لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا، دوێنێ جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووە و ئەمڕۆش بەهای نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە، لە ئێستادا نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی برێنت بەرزبوەتەوە بۆ 66 دۆلار و 49 سەنت و نرخی یهك بهرمیل نەوتی خاوی ئهمریكیش به 62 دۆلار و 73 سهنتە، ئەمەش نرخێکی پێوانەییە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.