مانگی رابردوو ھەرێم رۆژانە نزیکەی ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

لڤین:
رێکخراوی روونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوتدا له راپۆرتێكدا دەڵێت، کۆی نەوتی بارکراو لە ماوەی مانگی شوبات بریتی بووە لە 12,443,878 بەرمیل، کە بەتێکڕا رۆژانە 444.424 برمیل نەوت بووە.
راپۆرتەکە ئاشکرایکردووە لەمانگی شوباتدا ئیتاڵیا زۆرترین نەوتی هەرێمی كوردستانی کڕیوە و بەپلەی یەکەم دێت کە بڕی 5,079,828 بەرمیل بووە بە رێژەی 41٪ هەموو نەوتی بارکراو بووە.
ئاماژه بهوهشكراوه: “ئەم ژمارانەی لەم راپۆرتەدایە تەنها نەوتی بارکراوی هەرێمە لە بەندەری جیهانی تورکیا، واتە بامانای تەواوی قەبارەی بەرهەمی نەوتی هەرێم نایەت لەبەرئەوەی بڕی فرۆشی ناوخۆ و ئەو بڕە نەوتەی مانگانە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەیدات بە پاڵاوگەکان لەم راپۆرتەدا نییە”.