نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ١١٧ دۆلار

لڤین:
نرخی نەوت بەرزترین ئاستی خۆی تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برینت گەیشتە ١١٧ دۆلار و نەوتی ئەمریکیش ١١٤دۆلاری تێپەڕکرد.
بە گوێرەی دواین مامەڵەکانی بازاڕی نەوت لە جیهاندا بەیانی ئەمڕۆ بەهای یەک بەرمیل نەوتی برینت گەیشتە ١١٧ دۆلار و ٢ سەنت و نەوتی ئەمریکیش گەیشتە ١١٤دۆلار و ١٠سەنت.
ماوەی ھەشت ساڵ دەبێت نەوت نەیتوانیوە لەو نرخەدا مامەڵەی پێوە بکرێت، بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە ئێستادا بە هۆی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرایناوەیە.