موقتەدا سەدر: 

پێویستە حكومەت بەرامبەر هێرشە موشەكیەكان دەستەوەستان نەبێت

لڤین: رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی لەبارەی هێرشە موشەكیەكەی ئەمشەوی بەغداد بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەو جۆرە هێرشانە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستدەكات، لەسەر حكومەت پێویستە چیتر دەستەوەستان نەبێت.

موقتەدا سەدر لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند، بەكارهێنانی چەك و بۆردومانكردن و بەئامانجگرتنی بارەگا دیبلۆماسیەكان لە عێراق زیاتر دەبێت، ئەوەش بووەتە هۆكار بۆ زیادبوونی مەترسیەكان لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی گەلی عێراق.

ناوبراو لەو پەیامەیدا دەشڵێت ” ترساندنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دروستكردنی مەترسی بۆسەر ژیانیان لەگەڵ بەرگریكردن یەكدەگرێتەوە، یان ئەوە ناوبانگەكەی دەشێوێنێت و خۆشەویستی لە دڵی خەڵكدا كەمدەكاتەوە؟”.

موقتەدا سەدر ئەوەشی خستەڕو، لەسەر حكومەت پێویستە چیتر دەستەوەستان نەبێت لەئاست هێرشەكان، بە پێویستی دەزانێت كاردانەوە و وەڵامی هەبێت بۆ ئەو گروپ و لایەنانەی ئەو جۆرە كارانە ئەنجام دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button