فواد مەعسوم لەسەر قسەكانی كچەكە روونكردنەوە دەدات

لڤین: نوسینگەی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق لە بارەی قسەی كچەكەی لە سەر دەستگیركراوەكانی بادینن دەڵێت چەندجارێك داوای لێكراوە ئەو جۆرە قسانە نەكات.

نوسینگەی فواد مەعسوم سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق لە ڕونكردنەوەیەكدا رایگەیاند “ماوەیەكە بەرەوا و نارەوا هێرشێكی نامەنتیق دەكرێتە سەر جەنابی د.فوئاد مەعسوم ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان”.

لەبارەی بۆچی ن و پێگەی كچەكەیەوە ڕایگەیاندوە شیرینی كچی فواد مەعسوم كە گوایە لەسەرۆكایەتی كۆمار پۆستی هەبووە هەرگیز هیچ پۆستێكی لە ماوەی سەرۆكایەتی كۆمار و نە پێشترو نە دواتر لە هیچ جومگەیەكی نزیكی باوكیەوە نەبوە و ئەو قسانە هەمووی دورن لەراستیەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە فواد مەعسوم زۆربەی كات دژ و نا هاوڕابووە لەگەڵ ئەو جۆرە بۆچوونانە كە بەداخەوە بەشێك لە راگەیاندنەكانیش بەمەبەست و بۆ ناشیرینكردنی “خەباتی پاك و نەزیهی جەنابی د.فوئاد تەرویجی دەكەن”.

ئەوەشی وتووە “دكتۆر فوئاد چەندین جار ئەوەی دووپاتكردۆتەوە كە كچەكەی بەڕێزیان لەتەمەنێكی گەورەدایە و خاوەنی ماڵ و هاوسەری خۆیەتی و لەوڵاتێكی تر دەژی و جەنابیان زۆر هەوڵیشیداوە كە بۆچوون و روئیایەكانی واقعی بن و واز لەو جۆرە لێدوانانە بهێنێت كە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ دونیابینی بەڕێزیان یەك ناگرێتەوە ، بەڵام ئەو خاتوونە لەتەمەنێكدا نیە كە ئاراستە بكرێت و خۆی ئازادە لە چ حزبێكدا كاردەكات”.

شیرین فواد مەعسوم دوێًنێ لەبارەی دەستگیركراوەكانی بادینان وتبووی “كاری رۆژنامەنوسی، كاری سیخوڕی و ناساندنی شوێنی هەستیار بە دوژمن و بڵاوكردنەوەی زانیاری وڵاتەكەی بە بێگانە و كاركردن بۆ لایەنی دەرەكی نییه، رۆژنامەنوسی پاكژ كارێكی پیرۆزە و دەتوانێت‌ لە هەمو بوارێك بكۆڵێتەوە”.

شیرین فوئاد مەعسوم وتبووشیك هەوڵدان بۆ دەستكاریكردنی بڕیاری دادگاكان، رێخۆشكەر دەبێت بۆ ئەوەی “سیخوڕ و ئەوانەی وڵات دەفرۆشن ئازاد بكرێن”، ئەوەش مەترسی دەخاتە سەر دۆخی ئەمنی وڵاتەكە و ئاسایشی نەتەوەیی.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button