سبەینێ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆنگرە دەبەستێت

لڤین/هۆشیار جەمال

هیوا سەید سەلیم ئەندامی مەکتەب سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند:” وا بڕیارە سبەینی  ٥ شەمە  ١١ هەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان  ببەسترێت، کە بە ئامادە بوونی ٢٣٧ ئەندام لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت.”

هیوا سەید سەلیم ئەندامی مەکتەب سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ” لڤین” ڕایگەیاند “سبەینی١١ هەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەنجام دەدەرێت، کە بە ئامادە بوونی ٢٣٧ ئەندام لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری ئەنجام دەدرێت، کە ڕێژەی زیاتر لە ١١%ی ژنان دەبن کۆنگرەش دوو تا سێ ڕۆژ دەخایەنێت.”

سەبارەت بە پۆستی سکرتێری حیزب ئەو ئەندامەی مەکتەب سیاسیەی حیزبی زەحمەتکێشان وتی لە ناو کۆنگرە سکرتێری حیزب هەڵنابژێردرێت، بەڵكو دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی و کۆمیتەی ناوەندی ئەو هاوڕیانەی کە دەرچوون سەرجەمیان مافی خۆ کاندید کردنیان هەیە و دواتر کەسێکیان هەڵدەبژێردرێت.

هەروەها وتی تا ئێستا هیچ بەربەستێک نیە کە ڕێگر بێت لەوەی بەڕێز بەڵین عەبدوللە سکرتێری ئێستای حیزب خۆی هەلبژێرێتەوە  بۆ کۆمیتەی ناوەندی.

ئاماژەی بەوەش کرد کە بەشێکی زۆری پەیڕەو بەرنامەی حیزب دەستکاری کراوە، ڕێژەی ١٠% ی سەرکردایەتی ژنان دەبن.

١٢/١٢/١٩٨٥لە حیزبی سۆسیالست جیابۆتەوە کە لەدوای ڕاپەڕین ٣ کۆنفرانس و ١٠ کۆنگرەی ئەنجامداوە، کە دواین کۆنگرەیان لە ساڵی ٢٢/٢٣/١١/٢٠١٩ بەسترا، بە بەشداری زیاتر لە (٣٠٠) ئەندام بەڵێن عبدالله بە سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەڵبژێردرا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button