وەزیری دەرەوەی رووسیا: بەردەوامی سزاکان بە جەنگی جیهانی کۆیایی پێدێت

لڤین:
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بەردەوامبونی سزاکانی وڵاتان لە دژی روسیا بە جەنگی جیهانی کۆتای پێدێت.
سێرگی لاڤرۆڤ، رایگەیاند ”ئەگەر جەنگی سێیەمی جیهانی رووبدات، چەکی ئەتۆمیی تێدا بەکاردەهێندرێت و وێرانکەر دەبێت و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ئەزمونی هەیە و دەزانێت ئەم سزایانەی بەسەر روسیادا دەسەپێندرێت جێگرەوەکەی تەنها جەنگی جیهانیە”.
وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەوشی خستۆتەڕوو ”رووسیا هەفتەی رابردوو دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت کردووە دژی ئۆکراینا و رووبەڕووی مەترسییەکی راستەقینە دەبێتەوە ئەگەر کیێڤ چەکی ئەتۆمیی دەستکەوێت”.
باسی لەوەشکردووە “روسیا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ ئۆکرانیادا، بەڵام ئۆکرانیا بەردەوامە لە گوێڕایەڵیکردنی دواکانی ئەمریکا لە بارەی قەیرانەکانی ئەو وڵاتەوە.”