بۆیەکەمجار روسیا و ئۆکرانیا دیل گۆڕینەوەیان ئەنجامدا

لڤین:
سەرۆکی ئیدارەی حکومیی ناوچەی سومی ڕایگەیاند، یەکەم کردەی گۆڕینەوەی دیلەکان ڕوویداوە کە تێیدا پێنج سەربازی ئۆکرانی ئازادکراوە لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەفسەرێکی سەربازیی ڕوسی.
دمیترو زیفیتسکی، ناوی هەر پێنج سەربازەکەی بڵاوکردووەتەوە کە خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەن.
لەبارەى وردەکاری ئاڵوگۆڕەکە وتی، “کردەکە بە فەرمانی سەرۆکی ئۆکرانیا ئەنجام دراوە و ڕێڕەوێکی سەوز کراوەتەوە بۆ ئەو مەبەستە.”