رووسیا: 1502 ئامانجی ژێرخانی سەربازی ئۆکراینا تێکشکیندراون

لڤین:

رووسیا ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەڕیان لەگەڵ ئۆکراینادا توانیویانە 1502 ئامانجی ژێرخانی سەربازی ئۆکراینا تێکبشکێنن.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاڕتی ڕووسی هێزەکانی ڕووسیا توانیویانە 1502 ناوەند و کەرەستەی ئۆکراینا تیکبشکێننکە 51 خاڵی کۆنترۆڵ و 38 سیستەمی بەرگری ئاسمانی تیادا بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە لەنێو ئەو ژێرخانانەی کە تێکشکێندراون 51 وێستگەی ڕادار و 472 تانک و زرێپۆش و 62 مووشەک و 206 تۆپ و 46 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 58 فڕۆکەی دیکە تێکشکێندراون.

ئەوەس لە کاتیکدایە تا ئێستاش شەر لە ئۆکرانیا بەردەوامە و ڕوسیا ئامری زیانەکانی خۆی بڵاونەکردووەتەوە ڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بڵاویکردەوە کە زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی ئۆکراینا ئاوارەبوون بەشیکی زۆریان ڕوویان لە دەرەوەی وڵآتەکەیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button