هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئۆکراینا شکستی هێنا

لڤین:
بەرپرسێکی ئۆکراینی رایگەیاند، هەوڵێکی کوشتنی سەرۆکی ئۆکرانیا بەدەستی گروپێکی چیچانی شکستی پێهێنراوە.
ئۆلێکسی دانیلۆڤ، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی و بەرگری ئۆکراینا بەتەلەفیزۆنی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند، پاش ئەوەی لەلایەن کەسە بێلایەنەکانی هەواڵگری روسیاوە زانیاریمان پێگەیشت توانیمان هەوڵێکی کوشتنی ڤۆلۆدیمێر زێلنسکی پوچەڵبکەینەوە.
بەرپرسەکەی ئۆکراینا ئاشکراشیکرد، گروپێکی چیچانی راسپێردرابوون بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە و بەسەر دوو گروپدا دابەش بووبوون و لە باکوری خۆرئاوای کیێڤ لە ناوچەی هۆستۆمێل رووبەڕوی گورپێکیان بوونەتەوە.