نرخی نەوت ئاستی پێوانەیی لە ھەشت ساڵدا تۆمار کرد

لڤین:
نرخی نەوت بەرزترین ئاستی خۆی لە هەشت ساڵی ڕابردوو تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برینت گەیشتە نزیکەی ١١٠ دۆلار و نەوتی ئەمریکیش ١٠٨دۆلاری تێپەڕکرد.
بە گوێرەی دواین مامەڵەکانی بازاڕی نەوت لە جیهاندا لکمیک لەمەوبەر بەهای یەک بەرمیل نەوتی برینت گەیشتە ١٠٩ دۆلار و ٧٩ سەنت و نەوتی ئەمریکیش گەیشتە ١٠٨ دۆلار و ٢٥سەنت.
بەرزبونەوەی نرخی نەوتی برینت یەکەم جارە لەدوای ساڵی ٢٠١٤وە لەو ساڵەوە بەرزبوونەوەی وەکا تۆمار نەکراوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ئێستادا بە هۆی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرایناوەیە.
ئێوارەی دوێنێش بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ نەوت و غازی ڕووسیا لێدوانیاندا و رەتیانکردەوە پشت بە نەوت و غازی ئەو وڵاتە ببەستن.