چین هاوڵاتیەکانی خۆی لە ئۆکرانیا دەگوازێتەوە

لڤین

میدیا فەرمییەکانی وڵاتی چین ڕایانگەیاند :”کە وەزیری دەرەوەی چین ئەمرۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ هاوتا ئۆکرانییەکەی قسەی کردووە و داوای چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی کردووە لە ڕێگەی دانوستانەوە.”

هەروەها حکومەتی چین دەستیکردووە بە گواستنەوەی هاوڵاتیانی خۆی لەو وڵاتە کە دووچاری شەڕ بووە، هاوکات چین ئامادە نیە داوای ڕاگرتنی ئەو شەڕە بکات لە هاوپەیمانە نزیکەکەی کە ڕووسیایە.

پێشتریش حکومەتی چین ڕایگەیاندوە کە نزیکەی 6000 هاوڵاتی چین لە ئۆکرانیان بۆ کارکردن یان خوێندن لەو وڵاتەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button