لە تەل تەمر هێزەکانی سوریا هێرشیان کردە سەر شەڕڤانان

لڤین
ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر ڕایگەیاند” هێزەکانی حکومەتی سوریا هێرشیان کردۆتە سەریان و لە هێرشەکەدا ٢ ئەندامیان شەهید بوون و یەکێکیش بریندار بووە.”
ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر راگەیەنراوێکیدا کە وێنەیەکی دەست “سایتی لڤین” کەوتووە ڕایگەیاند:” دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٣٠ خولەک لە دەوروبەری گوندی گۆزەلێ کە دەکەوێتە نێوان ناوچەی تەل تەمر و بازگەکانی رژێمی سوریا، هێزەکانی حکومەتی سوریا لە دژی یەکەکانیان هێرشی تێکدەرانەیان ئەنجامداوە، بۆتە هۆی شەهید بوونی ٢ شەڕڤان و شەڕڤانێکیش بریندار بووە.”
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە بۆ ئەوەی ئەم هێرشە تێکدەرانەیە ئاشکرا بکرێت، یەکە تایبەتەکانمان دەستیان بە لێکۆلینەوە کردوە. بەپێی ئەنجامەکان هەڵوێستی پێویست پیشان دەدەین.