نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ستافی سەنتەری میترۆ کۆبوەوە

لڤین:
ئەمڕۆ سێشەممە لە دیدارێکدا سەنتەری میترۆ چاویان کەوت بە سەرۆکی هەرێم و ستافی سەنتەری میترۆ باسیان لە تەوەرەكانی راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی بۆ ساڵی2021 بوو و ئەمڕۆ ڕادەستی سەرۆکی هەرێم کرا.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بەشداربوانی کۆبونەوەکەی ڕاگەیاندووە، پشتیوانیی لە هیچ یاسایەک ناکات دژی یاسای ڕۆژنامەگەریی بێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەنتەری میترۆ لەوبارەیەوە باسی لەوەکردووە، ئەندامانی بەشداربووی كۆبوونەوەكە بۆچوونیان دەربارەی باشكردنی ژینگەی كاركردنی میدیا و ئازادی رادەربڕین خستووەتە ڕوو.
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی دوایین ڕاپۆرتی ساڵانەی سەنتەری میترۆ و راپۆرتەکانی بە ستافی سەنتەری میترۆی ڕاگەیاندووە، “راپۆرت و هەڵوێستەكانتان واقعین و گوتارتان پەرۆشی و لایەنگیریە بۆ ئازادی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button