وتەبێژی کۆمەڵ: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بووه‌ته پاساوێکی باش بۆ نەیارانی ھەرێم

لڤین:
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری هۆشداری دەدات‌و دەڵێت، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ھەر سێ لایەنی ده‌سه‌ڵاتدار بە پرۆژە بڕیارێک شەرعییه‌ت بە فرۆشتنی نەوتی ھەڕێم بده‌ن و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕەتبکەنەوە.
محەمەد حەکیم لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە: ئەم ھەنگاو و سیاسەتانە كه له‌هه‌رێمی كوردستان په‌یره‌و كراوه‌و هه‌نووكه‌ش ده‌كرێت؛ ھیچ بەرھەمێکی بۆ خەڵکی کوردستان نەبووە، چەند ساڵە جگه له ده‌یان قه‌یران و نه‌هامه‌تی هیچ به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، له ئێستاشدا كه خاوه‌نی سیاسه‌تی نه‌وت و ئیداره‌دانی سه‌ربه‌خۆی فرۆشتنی نه‌وتین؛ خه‌ڵك به‌ده‌ست ده‌یان قه‌یرانه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ئەو هۆشداریداوە لەوە “ڕه‌تكردنه‌وه و وه‌ستانه‌وه دژ به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی كوردستانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌رێم تووشی گرفتی گه‌وره بكاته‌وه، چونكه ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی هه‌رێمه‌وه هه‌نگاوێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره چونكه بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی تانه‌ی لێ‌نادرێت”.
محەمەد حەکیم وتوشیەتی: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له ئێستادا بووه‌ته پاساوێکی باش بۆ نەیارانی ھەڕێم لە ناو شیعەو سوننە کە فشاری زیاتر لە ھەرێم بکەن و بیرلە له‌باربردنی قەوارەکەش بکەنەوە.
بە پێویستی دەزانێت کە دۆسیه‌ی نه‌وت و فرۆشتنی بخرێتە خزمه‌تی میلله‌ته‌وه و ئه‌و ده‌یان قه‌یران و نه‌هامه‌تییه‌ی كه له‌سه‌ر خه‌ڵك دروستبووه لابه‌رێت و دۆسیه‌ی نه‌وت بۆ خزمه‌تی میلله‌ت به‌كاربێنێت.