ئه‌ردۆگان: هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر خاكی ئۆكرانیا مایه‌ی قبوڵكردن نییه

لڤین
بەگوێرەی هەواڵێکی ” ئاژانسی ئەنادۆڵ “ی تورکی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی “له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵه دیپلۆماتییه فره‌لایه‌نه‌كانمان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیریی بێ پچڕان درێژه پێدا و درێژه‌یان پێده‌ده‌ین”.
هه‌روه‌ها گوتی: “پێمان وایه هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر خاكی ئۆكرانیا مایه‌ی قبوڵكردن نییه و ده‌ستخۆشی له خه‌باتی حكوومه‌ت و گه‌لی ئۆکرانیا ده‌كه‌ین”.
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی تاکو ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئەو هاوپه‌یمانێتییانه‌ی کە تێیدا بووە بە تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ناتۆ و یەکێتی ئەورووپا سەرجەم بەرپرسیارێتییەکانی بە تەواوی جێبەجێکردووە.
راشیگه‌یاند: “با هیچ كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت كه هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانی ماوه‌ی رابردوو، قه‌یرانه‌كه‌ی باكووری ده‌ریای ره‌شیش به سه‌لامه‌تی تێده‌په‌ڕێنین”.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێننامه‌ی مۆنترۆش رایگه‌یاند: “ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ڵێننامه‌ی مۆنترۆ له‌باره‌ی هاتوچۆی كه‌شتی له گه‌رووه‌كان داویه‌تی به وڵاته‌كه‌مان، به‌شێوه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنین كه رێگریی له هه‌ڵكشانی قه‌یرانه‌كه بكا”.
وتیشی: “به دڵنیاییه‌وه سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانمان ناكه‌ین به‌ڵام هاوسه‌نگییه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كانیش پشتگوێ ناخه‌ین”.
سه‌باره‌ت به ده‌ربازكردنی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكرانیاش، سه‌ركۆماری توركیا وتویەتی : “تا ئه‌مڕۆ پێنج هه‌زار هاووڵاتییمان خاكی ئۆكرانیایان جێهێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵات یان چوونه‌ته وڵاتانی تر.