ناحیەی بنگرد: فەرمانبەرانی فەرمانگەیەک مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە

لڤین/ هۆشیار جەمال
هێرش محمەد لێپرسراوی کتێبخانەی گشتی بنگرد ڕایگەیاند:”کتێبخانەی گشتی بنگرد مەترسی ڕووخانی زۆر زۆرە، چونکە لە چەندین شوێنەوە توشی درز و شەق بوون و ڕۆچوونی زەویەکەی بووە.”
هێرش محمەد لێپرسراوی کتێبخانەی گشتی بنگرد بە “سایتی لڤین”ی ڕاگەیاند:”بینای کتێبخانەکەمان هەر لە بینای کتێبخانە ناچێت، بەڵکو لە وێرانەیەک دەچێت، مەترسی ڕووخانی زۆر زۆرە، چونکە لە چەندین شوێنەوە توشی درز و شەق بوون و ڕۆچوونی زەویەکەی بووە.”
وتیشی کتێبخانەی گشتی بنگرد لە ساڵی ٢٠١٠ کراوەتەوە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتیەکانی ئیدارەی ڕاپەڕینە، تا ئێستا بینای تایبەت بەخۆی نیە و لەناو بینای هۆڵی بۆنەکانی ناحیە کە داین، کە نزیکەی ٦ هەزار کتێبی تێدایە بە زمانە جیاوازەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فارسیە ، و تەنها ٤ فەرمانبەرین و سەرباری ئەم مەترسیانە بەردەوامین لە دوامکردن.
هەروەها دەشڵێت، سەرباری ئەم مەترسیانەی کە لەسەر ژیانی فەرمانبەران هەیە کە ئەویش ڕوخانی بیناکەمانە، بەرپرسەکان هیچ ئاوڕێکی جدیمان لێ نادەنەوە و هەردەم کە سەردانمان دەکەن بە کۆمەڵێک قسە بەڕێمان دەکەن.