وەزارەتی دارایی لە بارەی دابەشکردنی موچە ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كهاتەوه‌ کە موچە ئامادەبێت بەڵام ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیان نەدابێت بە دابەشکردنی.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ “سەرلەبەری ئەو هه‌واڵانە ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ باسلەوە دەکات موچە ئامادەیە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیان نەداوە”.
 وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە: رایدەگەیێنین کە هیچ بنەمایەکی نییە و حکومەت بۆ تەواوکردنی موچەی موچەخۆرانی مانگی یەکی ساڵی 2022، لە داهاتی مانگی دووی هەمان ساڵ تەمویل کردوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ”بۆ موچەی مانگی 12ی ساڵی 2021، بە داهاتی مانگی یەکی ساڵی 2022 تەمویل کراوە، پێشتریش لە بڵاکراوەیەکدا ئەم روونکردنەوەیە بە ڕای گشتی دراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button