قوباد تاڵەبانی: تەنیا بەدامەزراوەیی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەس نیە بۆ ئەوەى هێزێکی نیشتمانی مەشقپێکراومان هەبێت

لڤین:

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەنیا بەدامەزراوەیی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەس نیە بۆ ئەوەى هێزێکی نیشتمانی مەشقپێکراومان هەبێت، بەڵکو دەبێ گیانی نیشتمانپەروەرى لەنێویاندا پەرەى پێ بدرێت.

نوسینگه‌ی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران بڵاویكرده‌وه‌، قوباد تاڵەبانی ئە‌مڕۆ لە‌ هەولێر، چاویکەوت بە شاندێكی سەربازی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ کیس فیلیپس، گەورە راوێژکارى سەربازی و پاشکۆى سەربازی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەعێراق.

لەو دیدارەدا باس لەمەترسییەکانی تێرۆرکرا لەعێراق و سوریا، لەمروەوە پێویستی پێکەوەکارکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان دوپاتکرایەوە بۆ روبەروبونەوەى هەر هەڕەشەیەکی تێرۆریستان بەتایبەت لەناوچە جێ ناکۆکەکان، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوولا هاوڕابون کە کار بکرێت بۆ نەهێشتنی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەى کەتێرۆریستانی داعش ناوبەناو دزەى لێوەدەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە کە هەردوولا کۆک بوون کە لایەنە سیاسیەکان هەرچی زووە کار بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار، لەوبارەیەوە جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە  “پێویستە گفتوگۆکان بەئاڕاستەى لێکتێگەیشتن و رێککەوتن بێت”.

تاڵەبانی داواشى کرد هێزە سیاسیەکانی عێراق بیر لەگۆڕینی کلتورى فەرمانڕەوایی خۆسەپێن بکەنەوە و لەبری ئەوە کاربکەن بۆ هێنانەکایەى کلتوری بەرێوەبردن و حوکمڕانی کردن و بیکەنە کۆڵەکەى سەرەکی کارکردنیان لە حکومەتى داهاتووی عێراقدا.

لە دیدارەکەدا لەبارەى چاکسازییەکانی پێشمەرگەوە گفتوگۆ کرا و  شاندی سەربازی ئەمریکا ستایشی هەوڵەکانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانیان کرد بۆ خێراتر بەرێوەچونی ئەو چاکسازیانە لەوەزارەتى پێشمەرگە.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “تەنیا بەدامەزراوەیی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەس نیە بۆ ئەوەى هێزێکی نیشتمانی مەشقپێکراومان هەبێت، بەڵکو دەبێ گیانی نیشتمانپەروەرى لەنێویاندا پەرەى پێ بدرێت و نیشتمان و کوردستان لەسەرو هەمو شتێکی ترەوە بێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button