دادگای فیدڕآڵی لەبارەی دووبارە دەرگای خۆ کاندیدکردنەوەی سەرۆک کۆماری بڕیاریدا

لڤین:
دادگای فیدڕاڵی بریاریدا بە نادەستوری بوونی دەرگای خۆکاندیدکردنەوە بۆ سەرۆک کۆماری و دەڵێت ئەو بڕیارە لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران نییە.
دادگاکە لە دووەم دانیستنی لە بارەی دۆسیەکە ڕایگەیاند کە بڕیارەکە دەبێت بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران بێت نەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەڕی دووەی دەرگای خۆ کاندیدکردن ڕیبەر ئەحمەدی کاندید کردووە و لەگەڕی یەکەمدا تەنها هۆشیار زیباری کاندید کردبوو، بەڵام بە بڕیاری دادگاکە کاندیدبوونی ڕەتکرایەوە بە هۆی ئەوەی لەسەر گەندەڵی دارایی لە پەرلەمان متمانەی لێسەندراوەتەوە.