وەزارەتی نەوت بڕی نەوتی هەناردەکراوی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە

لڤین:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، كۆی گشتی هه‌نارده‌كردن و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ئاشكراكرد، له‌و مانگه‌دا 92 ملیۆن و 790 هه‌زار و 173 به‌رمیل هه‌نارده‌كراون و كۆی داهاتیش زیاتر له هه‌شت ملیار دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاویکردەوە به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان كه كۆمپانیای سۆمۆی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌مانگی شوبات بڕی 92 ملیۆن 790 هه‌زار و 173 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراون.
وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق بڕی 91 ملیۆن و 314 هه‌زارو 828 به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه، له‌كێڵگه‌كانی كه‌ركوكیشه‌وه و له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی هه‌نارده‌كردن بڕی یه‌ك ملیۆن و 475 هه‌زارو 345 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تێكڕای هه‌نارده‌كردنی ڕۆژانه 3 ملیۆن و 314 هه‌زار به‌رمیل بووه، هه‌ر به‌رمیلێكیش به تێكڕا به 92.083 دۆلار فرۆشراوه، كۆی گشتی داهاتیش هه‌شت ملیار و 540 ملیۆن دۆلار بوه.