“كۆمپانیای (دلێر فارما) دەرمانی كۆمپانیا جیهانیەكانی ساختەكردووە”

لڤین:
دوو ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەوەی کۆمپانیایەک دەرمانی کۆمپانیا جیهانیەکانی بۆشێرپەنجە ساختە کردووە دەدەنە دادگا.
هەریەکە لە عەلی حەمە ساڵح و ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ڕایانگەیاند ئەمڕۆ کۆمپانیایی دلێر فارما یان داوەتە دادگا بە هۆی ەئەوەی دەرمانی ساختەی هاوردە کردووە.
بە گوێرەی بەڵگەنامەکان ئەو کۆمپانیایەیە بەڵگەی کۆمپانیایەکی سویسری ساختە کردووە و بەڵگەی کۆمپانیایەکی دیکەش لیژنەکەی بۆی دەرکەوتووە ڕەسەن نییە.
کۆمپانیاکە دەرمانی شێرپەنجەی بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان دابینكردووە.