وێنەیەکی بنلادن لە قوتابخانەیەکدا هەرا لە بەریتانیا دەنێتەوە

لڤین:

بە هۆی بەکار هێنانی وینەیەکی ئوسامە بنلادن وەک وێنەی پێغەمبەری ئیسلام لەلایەن مامۆستایەکەوە لێکۆڵینەوە لە قوتابخانەیەکی بەریتانی دەستیپێکردووە.

لە هەفتەی ڕابردوودا قوتابخانەیەکی سەر بە کەنیسە لەبەریتانیا مامۆستایەکی هەڵپەساردووە و دوای پیشاندانی وێنەیەکی ئوسامە بن لادن وەک پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) لە وانەیەکی پەروەردەیی ئایینیدا.

هەرچەندە داوای لێبوردن کراوە لە تێپەڕینی کردەوەکە بەسەر قوتابخانەکەدا، بەڵام ئەو وێنەیە بە نەشیاو وەسف کراوە لە کاتێکدا بۆ قوتابیانی قوتابخانەیەکی ئامادەیی نیشاندراوە .

لە وانەکەدا مامۆستاکە کە وێنەکەی ئوسامە بنلادنی ڕێبەری کوژراوی ڕێکخراوی قاعیدەی تیادا نیشانداوە وتویەتی ئەوە وێنەی پێغەمبەر موحەمەدە کە پێغەمبەری ئیسلامە.

بەپێی ڕۆژنامەی تێلیگراقی بەریتانی خوێندکارێک ترسی خۆی دەربڕیوە بۆ بەڕێوەبردنی قوتابخانەکە دوای ئەوەی ” ئەو نمایشەی کەوێنەی تیرۆریستەکەی قاعیدەی نیشانداوە، بە لێدوانێک دەڵێت کە ئەو پێغەمبەر محەمەدە و دواین پێغەمبەرە لە ئایینی ئیسلامدا”.

قوتابخانەکە ڕووبەڕووی کاردانەوەیەکی تووڕەیی کۆمەڵگەی موسڵمان لە بەریتانیا بۆتەوە، دوای ئەوەی سایتی هەواڵی ئیسلامی بڵاویکردەوە، چەند کاتژمێرێک دواتر، بەڕێوبەرایەتی خوێندنگاکە لێدوانێکی کورتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە و ڕەتیانکردەوە ئاگاداری ئەو کردەوەیەی مامۆستاکە بوو بن و دەشڵێن هەر کە زانیمان ئەو وێنەیە خراپکارییە لە هەموو ئامێرەکان لابرا و دەستبەجێ لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button