سیستەمی سوێفتی دارایی‏ SWIFT

شیکاری: ئەحمەدی حاجی رەشید*
گروپی مامەڵە بانکیە نێو دەوڵەتیەکان یان سیستەمی ئاڵۆگۆری دارایی و مامەڵە بانکیەکان
ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی سیستەمی بازرگانی نێودەوڵەتی بەخۆیەوە بینیوە دەخوازێت ئامرازەکانیشی وەک خۆی پێشکەوتن بەخۆیانەوە ببینن ،چونکە ئەو ڕیسک و ترسناکیانەی دێنە بەردەم پرۆسەی بازرگانی وادەکات بازرگان هەزارو یەک ئیحتمال دانێت بۆ زەرەرو زیانی لەناکاو چونکە ئەوە بەڵگە نەویستە کە سەرمایە ترسنۆکەو خۆی لەهەموو ژینگەیەک نادات و هەمیشە لەهەوڵی گرەنتی وەرگرتنە بۆ پرۆسەی بازرگانیەکەی ، یان کەم کردنەوەی ئەگەری زەرەو زیان ئەویش بە دانانی ئامرازو هۆکار گەلێک کەلەگەڵ ئاستی ترسناکی و زیانەکاندا گونجاو بن.
هەموان دەزانن کە بازرگانی لە قۆناغە سادەو ساکارەکەی کە قۆناغی بازرگانی ئاڵ و گۆڕ بوەو گەشتوە بە سیستەمی بۆرسە کە نەکڕیار و نەفرۆشیاریش کاڵا دەبینێت و نەیەکتریشیان دیوە ئەوەش دوای دروست کردنی فاکس و تەلەفون ، بەڵام خیرایی فراوانبونی بازرگانی هێشتا پێویستی بە تەکنۆلۆژیای خێراتری دەویست، بەرئەنجام سیستەمی سوێفت دروست بوو، بۆ چاککاری لە گەیاندن لەنێوان دەزگاو دامەزراوەو بانکەکاندا .
سوێفت : SWIFT چییە؟؟
زاراوەی سوێفت بەزمانی بیانی واتە خێرا یان بەجۆرێک لە باڵندەی خێرا دەوترێت
بەڵام وەک بەکارهێنان :سوێفت بریتی یە لە کۆمپانیایەک یان کۆمەڵەیەکی هەماهەنگی یە بەپێی یاساکانی بەلجیکا ، کە بانکی نیشتمانی بەلجیکی سەرپەرشتیاری راستەو خۆیەتی .
لەگرنگترین ئامانجەکانی ئەم تۆڕە:
۱_ خێرایەکی زۆر بۆ گەیاندنی نامە بانکیەکان .
۲_پاراستنی نهێنی مامەڵە داراییەکان .
۳_ ئاڵوگۆڕی حسابێک بۆ حسابێکی دیکە .
٤_ گۆڕینەوەی دراوێک بۆ دراوێکی دیکە.
٥_ بڕیاری فەرمانکردن بەکڕین و فرۆشتن .
٦_ بەدۆکیۆمێنت کردنی مامەڵە داراییەکان .
ئەنجومەنی کارگێڕیەکەی پێکدێت لە (۲٥) ئەندام و بەرپرسە کارگێریەکانی سەرجەمییان لە کۆمەڵگەی بانکی نێونەتەوین .
ئامانجی ئەم ئەنجومەنە یان کۆمەڵە(قازانج نەویستە) ئەوەیە ئاسایشی چالاکی تۆری پەیوەندیە ئەلکترۆنیەکان بپارێزێت ، لەنێوان نوێنەری بازاڕەکانی دراو دا ،هەروەها ببێتە ئامرازێکی بەگرەنتی بۆ پاکتاوکردنی مەدفوعات لەڕێگەی ستاندەرە بانکیە نێودەوڵەتیەکانەوە.
مێژووی سوێفت:
دەگەڕێتەوە بۆ (٥۷) ساڵ لەمەوبەر بەدیاری کراوی بۆ ساڵی ۱۹۷۳ لەڕێگەی (۲۳۹) بانکەوە کەسەر بە (۱٥) وڵاتی جیاوازن ، تۆرەکە دەست بەکار بوەلە ساڵی (۱۹۷۷) .
لەساڵی ۱۹۷۷ ئەمیر ئەلبەرتی بەلجیکی یەکەم نامەی لەڕێگەی ئەم تۆڕەوە ئەزموون کرد.
لەساڵی ۱۹۸٠ دوو گەورە بانکی هۆنگ کۆنگ و سانگافورە هاتنە ناو تۆڕی سوێفتەوە ، ژمارەی نامە ئاڵوگۆڕەکانیش ملیۆنانی تێپەڕاند.
لەساڵی ۱۹۸۳ بانکی نیشتمانی بەلجیکا دێتە ناو تۆرەکەوە بەوەش ژمارەی بەشداربوەکان دەگاتە (۱٠٠٠) ئەندام ،ژمارەی نامە ئاڵوگۆرکراوەکان گەشتە (۱٠٠) ملیۆن نامە.
لەساڵی ۱۹۹۱ جەزائیر دەچێتە ناو تۆڕەکەوە ژمارەی نامە ئالو گۆڕەکان زیاتر بوولە (۲۲٥) ملیۆن نامە.
لە ساڵی ۲٠٠٠ سوێفت دەگاتە چڵە پۆپەو ژمارەی نامە ئاڵوگۆڕەکان دەگاتە (یەک) ملیار .
لەساڵی ۲٠٠۳ ژمارەی بەشدار بوەکان گەشتە (۷۳٠٠) دەستەی لەخۆ گرت کە سەر بە (۱۹۸) وڵات بوون .
لە ساڵی ۲٠٠٦ ژمارەی کەسایەتیە مەعنەوەیەکان کە چونە ناو تۆڕەکە (۲۲٠٠) تێپەڕاند و (۱۱) ملیۆن سەفقە لەتۆڕەکەدا بەئەنجام گەیشت .
لەساڵی ۲٠٠٦ دەرکەوت کە وڵاتە یەکگرتوەکان سیخوڕی کردوە بەسەر تۆڕەکەوە و زانیاریەکانی ناو تۆڕەکە بەشێوەیەکی نایاسایی ، بۆ ڕاوەدونانی گومان لێکراو لەبواری سپی کردنەوەی دراودا .
لەساڵی ۲٠٠۸ سوێفت بانگەوازی پاراستنی تایبەتمەندیە کەسایەتیەکان دەپارێزێت .
لەساڵی ۲٠۱٠ سوێفت بڕیار دەدات بەدەنگدانی ۳۷۸ دەنگ بۆ هاوبەشی کردنی زانیاریەکان لەگەڵ ئەمەریکادا لەبەرانبەر ۱۹٦ دەنگی ناڕازی .
لەهەمان ساڵدا واتە ۲٠۱٠ ژمارەی بەشدار بوان دەگاتە (۹٠٠٠) بانک و (۸۳٠٠) دەستە و ڕێکخراوی دارایی کەسەر بە (۲٠۸) وڵاتن .
چالاکیەکانی تۆڕی سوێفت:
ساڵانە لەڕێگای تۆڕی سوێفتەوە نزیکەی (٤) ملیار مامەڵەی دارایی تێدا ئەنجام دەدرێت،کە بە چەند ترلیۆن دۆلارێک دەخەمڵێنێت ،کە لەژێر ڕێساو کارە ژمێریاریەکانی بانکەکاندا تێدەپەڕێت، بۆیە دەکرێت بڵێن سەرجەم مامەڵەکانی جیهان بە تۆڕی سوێفتدا تێدەپەڕن و لەژێر کۆنترۆڵی ئەم تۆڕەدان ، لەناو ئەو تۆرەدا گرنگترین هاوبەشەکان ناسروان بەگروپی (G6) کە هەریەک لە بانکە ناوەندیەکانی (وڵاتە یەکگرتوەکان ،بانکی ناوەندی ئەوروپا، بانکی ناوەندی بەلجیکا ،بانکی ژاپۆنی ،بانکی سویسری ، بانکی کەنەدی).
لە۹۱.۷٪ ئاڵوگۆڕەکان بەو شەش دراوە دەکرێت لە تۆڕی سوێفتدا کەناسراون بە (G6)، لەگەڵ ئەوەی ئەم سیستەمە ڕێگە دەدات بە (۲٠) دراوی جیهانی کەبەو تۆڕەدا تێپەڕن ، ئەو (۱٤) دراوەی کەدەمێنێتەوە ڕێژەی ۹.۳٪ پێک دەهێنن، لەناو ئەو وڵاتانەدا عیملاقی ئابوری کە چینە لە ساڵی ۲٠۱۷ دا تەنها ۱.٦٪ دراوی چینی کەیوانە بەکار هاتوە لەتۆڕی سوێفتدا، بۆیە تا ئێستا ڕێژەی ئەو بازرگانییەی کە چین دەیکات ۹۷.۸٪ بەدۆلارە ئەوەش وای کردوە کە ڕێژەی دۆلار و یۆرۆ لەبەکارهێناندا بگاتە ۸٠.۷٪ لەساڵی ۲٠۱۷ دا .
سوێفت و کۆماری ئیسلامی
لەساڵی ۲٠۱۲ سوێفت ئیرانی دورخستەوە لەبەکارهێنانی ،بەهۆی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، لەم ماوەیەی دوایشدا سوێفت بڕیاری دا بەشێک لە بانکە ئێرانیەکان دوربخرێنەوە دوای سەپاندنی بەشی دوەم لەسزاکان لەساڵی ۲٠۱۸، لەدوا بڕیاریشدا مایک پۆمپیۆ ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە سوێفت کرد کەسەرجەم ئەو دامەزراوە دارایانی کۆماری ئیسلامی دوربخرێنەوە کەلە لایەن ئەمریکاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، و لەئەنجامدا تۆڕی سوێفت بەدەم داواکاریەکەی ئەمریکاوە ڕۆیشت ، پۆزشی هێنایەوە کە ئەوە هەرچەندە کارێکی شیاو نییە بەڵام لەبەر سەقامگیری سیستەمی دارایی جیهان پابەند دەبن پێوەی .
عێراق و تۆری سوێفت
هەرچەندە دەوڵەتە عەرەبیەکان لەم بابەتەدا دواکەوتوبوون لە چونە ناو تۆڕەکان بە بەهانەی ئەوەی کە ئەم تۆڕە جولەکە سەرپەرشتی دەکات ، بۆیە کاتێک جەزائیر داوای کرد لە ساڵی ۱۹۷۷ بچنە ناو تۆڕەکە عەرەبستانی سعودی نەیهێشت بەڵام لەئێستادا زۆربەی دەوڵەتە عەرەبیەکان لەناو تۆڕەکەدا هەن و عێراقیش بەتایبە کە خاوەنی نزیکەی (۸٦) بانکی حکومی و ئەهلییە لە ئێستادا (۷٦) بانکی عێراقی یان ئەو بانکانە کە فەرعیان لە عێراق هەیە لەم تۆڕەدا کار دەکەن .
*ئەندامی پێشوی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button